کورتە باسێک لە سەر پەیمانگەی دادوەری

 پەیمانگەی دادوەری لە هەرێمی کوردستان دامەزراوە بەپێ ی یاسای ژمارە ( 7 ) ساڵی 2009 کە لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان ژمارە ( 102 ) لە رێکەوتی  13 / 7 / 2009 بلاوکراوەتەوە ، وە بە شێوەیەکی فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد لە رێکەوتی  26/ 6 /2011 .

دامەزراندنی ئەم دەزگایە چەند ئامانجێکی گرینگی هەیە کە ئاماژەی پێکراوە لە ماددەی( دووەم) لە یاسای پەیمانگەی دادوەری کە بریتیە لە :

یەکەم : ئامادەکردنی دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی .

دووەم : شیاندنی دادوەران ئەندامانی داواکاری گشتی ئەوانەی کە لە پلەی سێهەم و چوارەمن هێشتا لە وەزیفەن وە پارێزەران .

سێ یەم : شیاندنی فەرمانبەرە یاساییە جۆربەجۆرەکان لە فەرمانبەرانی ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی داد و وەزارەت و دەزگاکانی تری حکومەت و بەرزکردنەوەی توانستیان . 

 

* پەیمانگەی دادوەری سەرپەرشتی دەکرێ لە لایەن ئەنجومەنی پەیمانگە کە لە  ( 9 ) کەس پێك دێت کە بریتی یە لە ( سەرۆك و جێگر و حەوت ئەندام ) .

 

* بەرێوەبردنی پەیمانگە لە ڕووی کارگێریەوە لە لایەن بەرێوەبەری گشتی پەیمانگە دەبێت بەمەرجێ دادوەر بێ لە پۆلێنی یەکەم دامەزرابێ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران وە پێشنیاری وەزیری داد و دوای تاوتوێ کردنی لەگەل ئەنجومەنی دادوەری بەمەرجێ لە سیفەتی دادوەری خۆی بمێنێ .

 

کار و چالاکیەکانی پەیمانگەی دادوەری تاکو ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە :

یەکەم : دوو خولی قوتابیانی وەرگرتوە :

 خولی یەکەم لە ساڵی 2012 – 2013 بوو کە ژمارەیان (  40  ) قوتابی بوو کە ( 25 ) دادوەر و ( 15 ) ئەندامی داواکاری گشتی پێگەیاند .

خولی دووەم لە ساڵی 2013 – 2014 بوو کە ژمارەیان ( 36 ) قوتابی بوو کە ( 25 ) دادوەر و ( 11 ) ئەندامی داواکاری گشتی پێگەیاند .

 

دووەم : کردنەوەی خوولەکان :

1 – بەڕێوەبردنی شەش خوولی دادنوسان .

2 – بەڕێوەبردنی خوولێکی یاسایی بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی داد و وەزارەتی پەروەردە .

3 – بەڕێوەبردنی خولێکی شیاندن بۆ دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی .

 

      

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 سۆسیال میدیا

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245580 - 2245507 - 2245506
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top