بەڕێوبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە

یەکێک لە بابەتە ھەرە گرنگ و ھەستیارەکان لە ھەموو وڵاتانی جیھاندا، بابەتی خاوەندارێتییە، کە ھەر وڵاتە و بەشێوەیەک بایەخی پێداوە و بەپێی سیستمێک رێکیخستووە، چونکە (موڵک) سەرمایەیەکی ئابووری نەتەوایەتی گرنگە، بۆیە زۆربەی دەستورو یاسای وڵاتان مافی موڵکایەتی بە مافێکی پیرۆز ناودەبەن و بە چەندین دەقی یاسایی، چۆنێتی رەفتار و مامەڵەکردنیان بە خانووبەرە و موڵکەوە رێکخستووە، لایەنی تایبەتمەندیان بە تۆمارکردنی ئەو رەفتارانە دیاری کردووە.
سیستمی تۆمارکردنی خانووبەرە لەم خاڵانەدا کورت دەبێتەوە:
• سیستمێکی یاساییە، واتە: یاسا سەرچاوەی ئەو سیستمەیە. یاسا ئامانجەکانی دیاری دەکات و سەرجەم کاروچالاکیەکانی رێک دەخات. بۆیە دەبینین لە زۆربەی وڵاتان بە وەزارەتی دادەوە لکاوە.
• سیستمێکی تایبەتمەندە بە تۆمارکردنی ھەموو جۆرە خانووبەرەیەک، زەوی، خانوو، باڵاخانە. موڵکی دەوڵەت بێت یان ھاوڵاتیان.
• پارێزگاری لە مافی خاوەندارێتی دەکات. ھەر لایەنێک بەپێی یاسا، مافی جێگیر کرابێت لە تۆمارەکانی خانووبەرە، دەتوانێت دڵنیابێت لە موڵکەکەی و دڵنیا بێـت لەوەی ئەو مافەی بە (بەسەرچوون - تقادم) نافەوتێت.
• سیستمێکی خزمەتگوزارییە، پەیوەندی لەگەلڕ ھەموو خاوەن موڵکێک ھەیە. چ ھاوڵاتی، کۆمپانیا، یان داموودەزگای حکومی بێت.
• سیستمێکی سوودبەخشە لە رووی داراییەوە، چونکە داھاتێکی زۆری ھەیە بە بەراورد لەگەلڕ خەرجیەکانی کە بڕێکی زۆر کەمە.
سیستمی تۆمارکردنی خانووبەرە لە عێراق دا مێژووەکەی بۆ سەردەمی عوسمانیەکان دەگەڕێتەوە. عێراق وەکو ھەر وڵاتێکی تر، گرنگیەکی زۆری پێداوە و لە رێگەی دەزگایەک لە وەزارەتی داد رێکخراوە. لە ھەرێمی کوردستانیش دا، ھەر لە دوای پێکھاتنی پەرلەمان و دامەزرانی حکومەت لە ساڵی ١٩٩٢ ھەمان دەزگا لە رێگەی بەڕێوبەرایەتیەکی گشتییەوە بە ناوی (بەڕێوبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە) بەپێی یاسای وەزارەتی داد ژمارە ١٢ ی ساڵی ١٩٩٢، وەک دەزگایەک لە پێکھاتەی وەزارەتی داد رێکخراوەتەوە.
شوێنی سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە، پایتەختی ھەرێمی کوردستانە، بەڵام فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە، کە پێکھاتوون لە بەرێوەبەرایەتی و تێبینەرایەتیەکان، لە رێگەی ناوەندی ھەر چوار پارێزگەی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێم (ھەولێر، سلێمانی، دھۆک،ھەڵەبجە) بەسەر تەواوی شارو قەزاو ناحیەکاندا، دابەش بوون.
تەواوی پێکھاتە و کارو ئەرکی ئەم دەزگایە بە یاسایەکی تۆکمەو فراوان (یاسای تۆمارکردنی خانووبەرە) بە ژمارە ٤٣ لە ساڵی ١٩٧١ داڕێژراوە.
کارەکانی ئەم دەزگا گرنگە، بریتین لە:
• تۆمارکردنی ھەموو ئەو رەفتارانەی کە لەسەر موڵک (بە ھەموو جۆرەکانیەوە) ئەنجام دەدرێت. مەبەست ھەموو (التێرفات العقاریە – ھەڵسوکەوتەکانی لەسەر عەقار دەکرێت). وەکو (کڕین، فرۆشتن، گۆڕینی رەگەز، بارمتە، خۆماڵەکردن، پاکانە... ھتد) جا ئەو موڵکە خاوەنەکەی تاکە کەس، دەوڵەت یان کۆمپانیا... ھتد. بێت.
• جێبەجآ کردنی ھەموو ئەو حوکمە دادوەریانەی (کە پلەی بنبڕیان وەرگرتووە - الاحکام القچائیە الحائزە درجە البتات) لەسەر مافەکانی خانووبەرەی رەسەن و لاوەکی (اێلی و تبعی)و گوێزرانەوەی ئەو مافانە بۆ جێگرەوەی گشتی (خلف عام).
پێکھاتەی فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە
پێکھاتەی فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە بەشێوەیەکی روون و ئاشکرا، پەیکەری رێکخستنی (ھیکل تنڤیمی) بۆ کراوەو لە دوای ئەم بابەتە بڵاوکراوەتەوە.

گرنگی فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە
گرنگی و بوونی فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە، خۆی لەم خاڵانەدا دەبینێتەوە :
١. پاراستنی مافی موڵکایەتی ھاوڵاتیان و دەوڵەت و کەرتی تایبەت و کۆمپانیا و ھەموو ئەو کەسایەتیە بەرجەستە و مەعنەویانەی یاسا مافیان دەپارێزێت.
٢. جێبەجآ کردنی ھەر ھەڵسوکەوتێک لەسەر موڵک لە کاتی ھەر گۆڕانکارییەکدا کە بەسەریدا بێت، وەکو (کڕین و فرۆشتن و گۆڕینی رەگەز و جیاکردنەوە و یەکبوون و پاکانە... ھتد).
٣. جێبەجآ کردنی بڕیاری دادگاکان ئەوانەی کە پەیوەستن بە موڵک و موڵکدارییەوە.
٤. لە گشت فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە، تۆمارێک ھەیە بە ناوی (تۆماری ھەمیشەیی). ھەموو مافەکانی تێدا تۆمارکراوە. وێنەی دووەمی ئەم تۆمارە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە پارێزراوە، کە ئەمەش بۆ زیاتر دڵنیابوونە لە پاراستنی مافی موڵکایەتی.
٥. فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە، بونەتە فەرمانگەگەلێکی زۆر گرینگ بۆ پێدانی زانیاری دروست، لەسەر گشت ئەو موڵکانەی یان ئەو کەسانەی کە موڵکیان بەناوە. کە لەلایەن فەرمانگەکانەوە داوای زانیارییان لەسەر دەکرێت.
٦. یەکێک لە گرنگترین کارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە، بوونی (دەستەی راوێژکاری ھەمیشەیی)یە، کە بەپێی مادەی (٣٣٠) لە یاسای تۆمارکردنی خانووبەرە ژمارە (٤٣) ساڵی ١٩٧١ی ھەموارکراو پێک ھاتووە. تایبەتە بە چارەسەرکردنی گرفتی ئەو مامەڵانەی کە لە بەڕێوبەرایەتیەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە چارەسەر ناکرێت, ئەو مامەڵانە لە رێگەی بەڕێوبەری گشتی تۆمارکردنی خانووبەرەوە رەوانەی ئەو دەستەیە دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی.
٧. یەکێکی تر لە گرنگترین کارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە، بوونی (لیژنەی وردبینی تایبەت)ە کە بەپێی بڕگە (٢) لە مادەی (٣٣١) لە یاسای تۆمارکردنی خانووبەرە ژمارە (٤٣) ساڵی ١٩٧١ی ھەموارکراو پێک ھاتووە. تایبەتە بە چارەسەرکردنی کێشەی ئەو مامەلانەی کە لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیەکان و دەستەکانی لێوردبوونەوەی نامەڵبەندی رای جیاوازیان لەسەرە. ئەم لیژنەیە چارەسەر بۆ ئەم جۆرە مامەلانە دیاری دەکات. بڕیاری ئەو لیژنەیە یەکلاکەرەوە دەبێت پاش پەسەندکردنی لەلایەن بەڕێوبەری گشتیەوە.

 

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 سۆسیال میدیا

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245580 - 2245507 - 2245506
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top