کورتەیەک دەربارەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کە پێک ھاتووە لە سەرۆک دوو جێگر و دادوەرانی داواکاری گشتی لە ھەرێم کە لە دەستەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی وتەواوی دادگاکان وفەرمانگەکانی داواکاری گشتی لە پارێزگاکان وشارو شارۆچکەکانی ھەرێم بوونیان ھەیە.
سەرەتا لە ساڵی ١٩٩٢ لە دوای پێکھینانی پەرلەمان وحکومەتی ھەرێمی کوردستان ووەزارەتەکانی بە پێ ی یاسای وەزارەتی دادی ژمارە (١٢) ساڵی ١٩٩٢ وە یاسای داواکاری گشتی ژمارە (١٥٩) ساڵی ١٩٧٩ ھەموار کراو سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێم پێک ھات وە فەرمانگەکانی داواکاری گشتی لە تەواوی پارێزگاکانی ھەرێم وشارۆچکەکانی کرانەوە.
وەک ئاشکرایە لای گشت شارەزایان وپسپۆرانی بواری یاسایی وقەزائی کەوا داواکاری گشتی یەکێکە لە پێکھاتەکانی دەسەڵاتی دادوەری ئەمەش زۆر بە زەقی لە ماددە وبڕگەکانی دەستوری عیارقی فیدرالی ساڵی ٢٠٠٥ بەرکار رەنگی داوەتەوە وە ئاماژەی پێدراوە لە ماددەی (٨٩) و مادددەکانی تر ھەروەھا لە یاسای دەسەڵاتی دادوەری لە ھەرێمی کوردستان- عیراق ژمارە (٢٣) ساڵی ٢٠٠٧ لە ماددەی (٣٣) سەرۆکی داواکاری گشتی وەک ئەندامی ئەنجوومەنی دادوەری ناساندووە، ھەروەھا یاسای وەزارەتی دادی ژمارە (١٣) ساڵی ٢٠٠٧ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی وەک یەکێک لە دەزگا دادییەکان ناوزەد کردووە.
ھەروەھا جێگای ئاماژە پێدانە کەوا بە پێی ماددەی (١) لە یاسای ژمارە (١٠) ساڵی ٢٠٠٦ یاسای ھەموار کردنی یاسای داواکاری گشتی ژمارە ١٥٩ ساڵی ١٩٧٩ کە لە پەرلەمانی عیراقی فیدراڵ دەرچووە وە یاسای پاشکۆی یاسای داواکاری گشتی ژمارە (١٨) ساڵی ٢٠٠٧ لە ھەرێمی کوردستان سەرۆک و جێگرانی و ئەندامانی داواکاری گشتی بە دادوەر ھەژمار کردووە، وە گشت ئەحکامەکانی دادوەران لەسەریان جێ بەجێ دەبێت وە گشت ماف و پێدراوەکانی دادوەران دەیان گرێتەوە وە ھاوتان، ھەر لە دامەزراندنەوە کە دەبێت دەرچوویی پەیمانگای دادوەری بن تاکو لێپێچینەوە وە خانەنشین کردنیان.
داواکاری گشتی بەپێ یاسا ئاماژە پێکراوەکانی سەرەوە ئەرک و رۆڵی مەزنی پێ سپێردراوە ئەگەر چی تێبینی زۆر لەسەر دەقەکانی یاسا ناوبراوەکان دا ھەیە لە رووی دەست واڵا نەکردنی داواکارانی گشتی وەک ێویست لە کاتی ئەنجام دانی ئەرک و دەسەڵاتەکانیان سەرەرای ئەوەش نکۆلی لێ ناکرێ کەوا ئەرکەکانی ئێستاشی لە بوارە جیاجیاکان بە ئەرکی گرنگ دەژمێردرین کە لە خوارەوە ئاماژەی پێدەدەین:
یەکەم: چاودێری کردنی رەوایی ( مشروعیەتی) یاسا ورێسا ورێنمایی و بریارە کارگێریەکان وە دروست جێ بەجێ کردنی یاساکان.
دووەم: پارێزگاری کردن لە سیستمی گشتی ووڵات وە موڵک وسامانی گشتی.
سێ یەم: بەدواچوون بۆ جێ بەجێ کردنی حوکم وبریار و رێوشوێنەکان ( التدابیر) کە لە دادگاکان دەرچوون بە پێی یاسا.
چوارەم: بەشداری کردن لەگەڵ دادگاکان وە لایەنە تایبەتمەندەکان بۆ دەست وبرد کردن بۆ یەکلا کردنەوەی دۆسیەکانی لێکولینەوە لە تاوانەکان وە دادگایی کردنەکان لە رێگای سەرپەرشتی کردنی لێکولینەوەکان، وە چاودێری کردنی لێکۆلەران وە ئەندامانی بەرزەفتکردنی دادوەری.
پێنجەم: بەشداری کردن لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکان لە رێگای ھاوکاری کردنی بۆ دەستەکانی لێکولینەوە لە تاوانەکان بە مەبەستی ئاشکرا کردنی ئەنجامدەرانی وە پێش کەش کردنی راو پێشنیاری گونجاو بە لایەنە پەیوەندارەکان.
شەشەم: دەست نیشان کردنی پێشێل کارییەکانی دەستە ودامو دەزگاکانی ھەرێم وە گرتنە بەری رێکاری یاسایی پێویست بۆ ئاگادار کردنەوەیان بە پێی یاسا.
حەوتەم: ھەڵسەنگاندنی یاسا بەرکارەکان وە گونجانیان لە گەڵ واقیعی ئێستادا وەپێش کەش کردنی راو سەرنج دەربارەیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
ھەشتەم: بەشداری کردن لە پارێزگاری کردنی خێزان وە منداڵ پارێزی.
ئەنجام دانی ئەرک و دەسەڵاتەکانی داواکاری گشتی لە رێگای گرتنەبەری ئەم رێکارانەی خوارەوە:
١- ئامادە بوونی ئەندامی داواکاری گشتی لە گشت دادگانی ھەرێم ھەر لە دادگاکانی لێکولینەوە وە چاودێری کردنی لێکۆلینەوە ورێکارەکان وە بەرزکردنەوەی راو سەرنج و تێبینیەکان بۆ دادوەری لێکۆلینەوە وە چاودێری کردنی لێکۆلەران وە پێدانی رێنمایی پێویست وە سەردان کردنی بنکەکانی پۆلیس و ۆنووسینگەکانی نەھێشتنی تاوان و ب. ئاسایش وە پێشکەش کردنی راپۆرتی تێر وتەسەڵ بۆ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی وە لایەنەپەیوەندادەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفت وکێشەکانی لێکولینەوە. ھەروەھا لێپێچینەوە لە لێکولەران لەکاتی سەرپێچی کردنیان بۆ یاساکان وە کەمتەرخەمی کردنیان لە ئەنجام دانی ئەرکەکانیان لە رێگای بەرز کردنەوەی سکالای گشتی لە دژیان یان داواکردن لە سەرووی خۆیان بۆ گرتنەبەری رێکاری بەرزەفتکردن لە دژیان. ھەروەھا ئەندامی داواکاری گشتی تانە لە بریاری دادوەری لێکولینەوە دەدات لە بەردەم دادگای تاوان بەسیفەتی تەمییزی، لەکاتی ھاوتا نەبوونی بریارەکان لەگەڵ یاسادا، وە لە ھەموو حالەتەکان داواکاری گشتی ئەرکەکانی بە بێ لایەنی ئەنجام دەدات تەنانەت پارێزگاری لە مافەکانی تۆمەتباریش دەکات گەر رێکاری نایاسایی لە دژی ئەنجام درابێت.
٢- ئامادەبوونی ئەندامی داواکاری گشتی لەبەردەم دادگا سزایی یە تایبەتمەندەکان وەک:(تاوان، کەتن) ھەروەھا ئەو دادگایانەی بەشێکی کارەکانیان سیفەتی سزایی ھەیە لەوانە دادگاکانی (کار ، گومرگ) ئەمەش لە رێگای رەوانە کردنی دۆسیەکانی داوا بۆ فەرمانگەکانی داواکاری گشتی وجێگرایەتیەکان وە وەرگرتنیان لە لایەن ئەندامی داواکاری گشتی تایبەتمەند لەو دادگایانە وە ووردبینی کردنیان وە دیاری کردنی کەموو کورییەکان گەر ھەبن وە ( تدخل ) تێکردنیان لە بەردەم دادگای تەمییزی تایبەتمەند وە لە کاتی بوونی بەڵگەی رەوانە کردن ( الاحالە) وە نەبوونی کەموو کوری ڕەوانە کردنیان بۆ دادگا ناوبراوەکان بەپێی تایبەتمەندی بۆ دیاری کردنی کاتی دادگایی کردن، پاشان ئامادەبوون لە رۆژی دادگایی کردن ودانیشتنەکانی دادگا وەپێش کەش کردنی راو وسەرنج وتێروانینی خۆی لە سەر کۆی دادگایی کردنەکە، وە لە کاتی گۆێ نەگرتنی دادگا بۆ داخوازییەکانی وە دەرچوونی بریار دادگا بە پێچەوانەی خواستی داواکاری گشتی تانە لێدان لە بریارەکانیان لەبەردەم دادگای تەمییزی تایبەتمەند وەک( دادگای پێداچوونەوە، دادگای تێھەڵچوونەوە بەسیفەتی تەمییزی، دادگای گومرک بەسیفەتی إعتراچی ) بەپێی یاسا.
٣- ئامادەبوون لەبەردەم دادگاکانی باری کەسی، ئەمەش لەرێگای ئامادەبوونی دادوەری داواکاری گشتی تایبەتمەند لە گشت دادگایی کردنەکانی باری کەسی وە دەربرینی راو سەرنج و داواکاریەکانی لەسەر وەرگرتنی مۆڵەتی ژن ھێنانی دووەم وە گشت داواکانی پەیوەست بن بە خێزان ھەر لە جیابوونەوە و نفقە بژێوی، بەخێوکردن، و ە وقف و داواکانی تر. وە ھەر داوایەک کە داواکاری گشتی بە پێویستی بزانێ کە تیایدا ئامادە بێت.
٤- ئامادەبوونی ئەندامی داواکاری گشتی لە گشت دادگاکانی بەرایی( شارستانی) لەو داوایانەی کە پەیوەستن بە موڵک وسامانی گشتی وە سیستمی گشتی ( النڤام العام) کە پێویست دەکات ئاگادار بکرێتەوە بەکاتی دادگایی کردن وە وە وێنەیەکی لە داواکەی بۆ رەوانە بکرێت، بەمەبەستی ئاگاداربوون وە پێش کەش کردنی سەرنج و تیبینی وداواکارییەکانی لە کاتی دادبینیەکان، پاشان تانە دان لە بریارەکان لە بەردەم دادگای تەمییزی تایبەتمەند بەپێی جۆری داوایەکە ئایا شایەنی ( پێداچوونەوەیە یان تێھەڵچوونەوە یان ھەردووکیان بە پێی یاسا.
٥- بەشداری کردن لە پارستنی خێزان ونەوجەوانان و مناڵ پارێزی لە رێگای ئامادەبوونی ئەندامی داواکاری گشتی لە دادگاکانی نەوجەوانان لەکاتی دادگاییکردنیان وە پێش کەش کردنی سەرنج و تێخوێندنەوەکانیان وە داکۆکی کردن لە سەر رەچاو کردنی بارو دۆخی نەوجەوانان وە وە قوناغی ھەستیاریان بەپێ بنەماکانی یاسای چاودێری نەوجەوانان ژمارە (٧٦) ساڵی ١٩٨٣ ھەموار کراو کە بەرکارە لە ھەرێم. ھەوەرھا تانە لێدان لە بریار ورێکارەکانی دادگا لەکاتی دەرچونیان بەپێچەوانەی یاسای ناوبراو یاساکانی تر وە خواستی داواکاری گشتی.
٦- ئامادەبوونی ئەندامی داواکاری گشتی تایبەتمەند لە گشت لیژنە و دەستە وئەنجوومەنەکان کە پێک دەھێنرێن بۆ لێکۆلینەوە لە دۆسیەیەکی دیاری کراو وە یان ھەر دەستە ولیژنە و ئەنجوومەنێک کە رووی سزائی یان قەزائی .
٧- جگە لەمانە داواکاری گشتی ئامادە دەبێت لە لیژنەکانی بەرزەفتکردنی ھەرێم ولیژنەی کاروباری دادوەران وە لیژنەی کاروباری ئەندامانی داواکاری گشتی لە کاتی سەرپێچی کردنیان بۆ یاساکان. ھەروەھا لە لیژنەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەران ولیژنەکانی گومرگ وە لیژنەی ووردبینی کردنی باجی دەرامەت.
وە پێش کەش راو سەرنج و رێنماییەکانی لە کاتی دانیشتنی ئەو ئەنجوومەن و لیژنە و دەستانەی ئاماژەیان پێدرا، وە تانە لێدان لە بریارەکانیان لە بەردەم دادگا ولایەنی تایبەتمەند لەکاتی دەرچوونیان بە پێچەوانەی یاسا وە ھاوتا نەبوونیان لەگەڵ خواستەکانی داواکاری گشتی .
جێگای ئاماژە پێدانە کەوا بەپێی ماددەی (١٢/٢) لە یاسای داواکاری گشتی بەرکار دانیشتنەکانیان بە درووست ناژمێردرێن گەر بە بێ ئاگاداری داواکاری گشتی و بانگھێشت کردنی ئەنجام درابن، وە رێکارەکانی ئەو لیژنە ودەستانە ھیچ بەھایەکی یاساییان نابێًت.
٧-پێک ھێنان وکردنەوەی فەرمانگەکانی داواکاری گشتی لە گشت چاکسازییەکان لە تەواوی پارێزگاکانی ھەرێم وە دانانی دادوەرانی داواکاری گشتی بەپێی پێویست، بۆ چاودێری کردنی کاو چالاکی چاکسازییەکان وە دەست نیشان کردنی گرفت وکەمووکورییەکان لە جێ بەجێ کردنی یاسا و سیستمی چاکسازی کۆمەلایەتی وە بەدواداچوون کردن بۆ دۆسیەی راگیراوان بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەندامانی داواکاری گشتی لە ناو دادگاکانی لێکولینەوە و دادوەران وە لایەنەپەیوەندارەکان، وە پێش کەش کردنی راپۆرت و پێشنیاری گونجاو ، وە گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست لە دژی پێشیل کارییەکان، ھەروەھا ھەماھەنگی کردن لەگەڵ دەستە وەزارەتە پەیوەندارەکان ووەزارەتەکانی ( پەروەردە، تەندروستی، ناوخۆ) و دەستەی مافی مروڤ) بۆ چارەسەرکردن گرفتەکان وە پێش کەش کردنی پێشنیاری پێویست.
٨-بەرزکردنەوەی سکالای گشتی لایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتی وفەرمانگەکانی لە گشت پارێزگاکان وە جێگرایەتیەکانیان لە تەواوی شارو شاۆچکەکانی ھەرێم لە کاتی پێشێل کردنی مافی گشتی وە دەست درێژی کردن بۆ سەر مولک و سامانی گشتی.
جێی وەبیر ھێنانەوەیە کەوا سەرۆکایەتی داواکاری گشتی لە تەواوی پارێزگاکان و ئێدارەی گەرمیانیش لیژنەی تایبەتی بە بەرزکردنەوەی داوای مافی گشتی پێک ھێناوە بۆ بەدواداچوونی پێشێل کارییەکان وە تۆمار کردنی داوای مافی گشتی لە دژی ئەنجام دەرانی کە لە ھەر پۆست وپلە وپایەیەک بن ھەروەھا ئامادەبوون لە لیژنەکانی بەرزەفتکردن و لێکولینەوەی کارگێری لە وەزارەت ودامو دەزگاکانی ھەرێم.
٨- پێک ھێنانی دەستەکانی لێووردبوونەوە لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی پشت بەستە بەماددەکانی ( ٢٨/ برگەی یەکەم ودووەم ) لە یاسای داواکاری گشتی بەرکار لەوانە: دەستەی لێووردبوونەوە لە دۆسیەکانی تاوانەکانی گەوران - کە لە تەواوی دادگای تاوانی ھەرێم یەکلایی دەکرێنەوە- وە دەستەکانی یەکەم ودووەمی نەوجەوانان بۆ لێووردبوونەوە لە دۆسیەکانی تاوانی نەوجەوانان - کە لە تەواوی دادگاکانی نەوجەوانانی ھەرێم یەکلایی دەکرێنەوە، بۆ چاودێری کردنی بریارەکانی دادگا ناوبراوەکان و ھاوتابوونیان لە گەڵ یاساکان لە رێگای ڕادەربرین لەسەر بڕیار و رێو شوێن ( التدابیر ) و رێکارەکانی لێکۆلینەوە و دادگایی کردن وە پێش کەش کردنی تێخوێندنەوەی داواکاری گشتی لەسەریان بۆ دەستە تەمییزیەکانی دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم ( دەستەی تاوانەکان، دەستەی نەوجەوانان). بە مەبەستی پەسەند کردنیان یان ھەڵوەشاندنەوەیان وە گرتنە بەری رێکاری یاسایی تر بەپێی یاسا.
٩- پێک ھێنانی دەستەی تانە لێ دان بۆ بەرژەوەندی یاسا ( الگعن لمێلحە القانون) پاڵپشت بە ماددەی ( بۆ چاودێری کردنی بریارەکانی دادگا شارستانیەکان وفەرمانگەکانی جێ بەجێ کردن وەچاودێری ناکامەکان لە کاتی بوونی پێشێل کاری ( خرق) یاسایی وە پەیوەست بوونی بە سیستمی گشتی ( النڤام العام) لەرێگای پێش کەش کردنی داخوازی وتێخوێندنەوەی داواکاری گشتی بە دەستەی تانە لێدان لە بۆ بەرژەوەندی یاسا لە دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم ( ھیئە الگعن لمێلحە القانون) ئەمەش بەپێی دەقی ماددەی (٣٠) لە یاسای داواکاری گشتی بەرکار.
١٠- پێک ھێنانی دەستەی راوێژکاری لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی لە سەرۆک و دوو لە داواکارانی گشتی پێک دێت (سەرەرای کارەکانیان) بەمەبەستی رادەربرین لەسەر ئەو بابەتانەی ڕەوانەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دەرکرێن لەلایەن لایەنە پەیوەندارەکان بەپێ ماددەی (١٥) لەیاسای داواکاری گشتی بەرکار ھەروەھا بۆ پێش کەش کردنی راو سەرنج لەسەر یاسا و رێسا ورێنمایی یە بەرکارەکان وە گونجانیان لەگەڵ واقیعی ئێستا دا کە لە ماددەی (١/ بڕگەی پێنجەم) لە یاسای ناوبراو دا ھاتووە وە ھەر بابەتێکی سەرۆک بە پێویستی بزانی کە بیخاتە بەر دەستی بۆ رادەربرین لەسەری .

 

 

 

 

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245580 - 2245507 - 2245506
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top