وەزیری داد بەجودا پێشوازی لە کونسوڵی ئوردن و بەریتانیا کرد

13 أيلول/سبتمبر 2016

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ١٨/١١/٢٠١٥ سنان چەلەبی وەزیری داد لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە دکتۆر وەلید قەزاز کونسڵی گشتی شانشینی ئوردنی لە ھەولێر لە دیدارێکی دۆستانەدا وەزیری داد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی نوێوە لە ھەولێر پیرۆزبایی لێکرد وێرای تاوتۆکردنی رەوشی عێراق و ناوچەکە دووپات لە دۆستایەتی و پەیوەندی مێژووی نێوان کوردستان و شانشینی ئوردنی ھاشمی کرایەوە، کونسوڵی گشی ئوردون پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی پێشمەرگەی کوردستان کرد بە بۆنەی رزگار کردنی شناگالەوە و سەرسامی خۆی بە جوانی و رێکو پێکی و پێشکەوتنی ھەولێری پایتەخت دەربڕی و ئامادیی خۆی نیشاندا بۆ ھەر ھاریکاری و ئاسان کارییەک و خوشحاڵی خۆی دەربڕی کە ھەرێمی کوردستان کەڵک لە پێشکەوتنەکانی ئوردن وەربگرێ، وەزیری داد وێرا سوپاس کردنی حەز و ئامادەیی کوردستانی دەربڕی بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لە ھەموو بوارەکاندا.
ھەروەھا ئەمڕو کونسیڵی شانشینی بەریتانی انگوس میکی بەیاوەری شاندێکی وەزارەتی دادی بەریتانیا سەردانی وەزارەتی دادی کرد و لە یدارەکەدا جەخت لە بەھێز کردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و بازرگانی و زانست و زانیاری نێوان ھەردوولا کرا، ھەروەھا شاندی میوان ئامادیی بەریتانیای خستەروو بۆ پێشخستنی بواری دادپەروەری و سەروەری یاسا، پاشان وەزیری داد پلان و پرۆگرامی وەزارەتی دادی خستەروو بۆ تاوتۆکردن و ھەموارکردنەوەی یاسا و رێساکان لە کوردستان بەشێوەیک کە لەگەڵ ژیانی ئەمڕۆی سەردەم بگونجێ و ھیوای خواست شاندی وەزارەتی دادی بەریتانیا ھاوکار و ھەماھەنگبن لە گەڵ وەزارەتی دادی کوردستان لە رووی تەکنەلۆجیا و پسپۆری لە بواری یاسا سازی و بونیاد نانی کۆمەڵگای مەدەنی تەندروست.

 

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245580 - 2245507 - 2245506
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top