وەزیری داد بە جودا پێشوازی لە سەرکونسوڵی ئێران و مەترانی ئەبرەشییەی سریان دەکات

07 نيسان/أبريل 2015

لەپێناوی گەشەپێدان و پتەوەکردنی پەیوەندییەکان، ئەمڕۆ ٧/٤/٢٠١٥ سینان چەلەبی وەزیری داد بەجیا پێشوازی لە سەرکونسوڵی جمھوری ئیسلامی ئێران و مەتران داود شەرەف سەرۆکی ئەبرەشییەی سریان و ئەرسەدۆکسی کەنیسەکانی ھەرێم و کەرکوک و موسل کرد. سەرەتا وەزیری داد پێشوازی لە سەرکونسلی ئێران کرد و لە دیدارەکەدا جەنابی وەزیری پیرۆزبای لە بەرێز مورتەزا عەبادی سەرکونسلی نوێی جمھوری ئیسلامی ئێران کرد بە بۆنەی دەسبەکاربوونی لە پۆستەکەی و ھیوای سەرکەوتنی بۆخواست، پاشان لە دوو تەوەری جیاوازدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و جمھوری ئیسلامی ئێران کرا لە رووی ئابووری و بازرگانی، دواتر باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییە یاساییەکانی نێوان ھەردوولا کرا، وەزیری داد پێشڤەچوون و پتەوبوونی پەیوەندییە یاساییەکانی نێوان ھەردوولا بە بنەمایەکی گرنگ و پێویست زانی بۆ پتەوبوونی پەیوەندییەکان لە ھەموو بوارێکدا.
پاشان وەزیری داد چاوی کەوت بە بەرێز داود شەرەف مەتران و سەرۆکی ئەبرەشییەی سریان و ئەرسەدۆکسی کەنیسەکانی ھەرێم و کەرکوک و موسل، لە دیدارەکەدا جەنابی مەتران ستایشی برایەتی و پێکەوەژیان و بەرقەراربوونی ھێمنی و ئارامی کوردستان کرد و ھیوای خواست ئاشتی و ھێمنی لە عێراق و ھەموو جیھان بەرقەرابێ، ھەرەھا بەرێز مەتران پابەندبوون بەیاسا و سەروەری یاسا بە بنەمای ھێمنی و ئارامی کوردستان وەسف کرد و ھیوای خواست کوردستان ھەمیشە ئاوەدان و ھێمن و ئارام بێت.

 

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245580 - 2245507 - 2245506
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top