سەرۆكایەتی داواكاری گشتی كارو چالاكییەكانی خۆی لە ساڵی 2017 ئاشكرادەكات

11 كانون2/يناير 2018

رۆژی 7/1/2018 بە ئامادە بوونی وتەبێژی وەزارەتی داد و وتەبێژی دواكاری گشتی و سكرتێری دەستەی مافی گشتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەگەریدا بۆمیدیا و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، داواكاری گشتی ئاماری  كار و چالاكییەكانی خۆی لە ساڵی رابردوودا (2017) بۆ رای گشتی خستەروو. شایانی باسە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی یەكێكە لە دەزگا چالاكەكانی وەزارەتی داد ی حكومەتی هەرێمی كردستان، سەرۆكایەتی داواكاری گشتی وەكو ئەركی خۆی رۆڵێكی بەرچاوی هەیە لە چاودێری كردن و بەدواداچاوونی پڕوسێسی سەروەی یاسا لە هەرێمی كوردستان، بەتایبەت زیادەرۆی لەسەر مولك و ماڵی گشتی و بەدواداچوون و چاودێری سەروری یاسا و دادپەروەری لە دادگا و دامودەزگاكانی حكومەت بەگشتی. لە ساڵی 2017دا داواكاری گشتی كوردستان 2200 كەیسی داوای مافی گشتی لە سەرانسەر كوردستاندا لە دژی دەستدرێژی سەر ماڵ وموڵكی گشتی جوڵاندووە و چاودێری و بەدواداچوونی كردووە بۆ كەیسەكانی دادگای تاوانەكان و نەوجەوانان و كەتن و بەرای و كەسی و لێكۆڵینەوە و كارگێری و بنكەكانی پۆلیس بەم شێوەی خوارەوە:

§        لە دادگای تاوانەكان/ داواكاری گشتی  تانەی لە 1314 كەیسی داوە و  5513 دۆسێی رەوانەكردووە و 2311 كەیسی  یەكلاكردووە.

§        لە دادگای نەوجەوانان/ داواكاری گشتی  تانەی لە 177 كەیسی داوە و  1954 دۆسێی رەوانەكردووە و 1518 كەیسی  یەكلاكردووە.

§        لە دادگای كەتن/ داواكاری گشتی  تانەی لە 2111 كەیسی  داوە و  17239 دۆسێی رەوانەكردووە و 10848 كەیسی  یەكلاكردووە.

§        لە دادگای بەرایی/ داواكاری گشتی  تانەی لە 29 كەیسی داوە و  7639 دۆسێی رەوانەكردووە و 3773 كەیسی یەكلاكردووە.

§        لە دادگای كەسی/ داواكاری گشتی  تانەی لە 834 كەیسی  داوە و  6088 دۆسێی رەوانەكردووە و 6209 كەیسی  یەكلاكردووە.

§        لە دادگای لێكۆڵینەوە/ داواكاری گشتی  تانەی لە 843 كەیسی  داوە و  51029 دۆسێی رەوانەكردووە و 40167 كەیسی  یەكلاكردووە.

§        لە دادگای كارگێڕی/ داواكاری گشتی  تانەی لە . كەیسی  داوە و  37 دۆسێی رەوانەكردووە و 9 كەیسی  یەكلاكردووە.

    لە بنكەی پۆلیس/ داواكاری گشتی  1087 دۆسێی رەوانەكردووە. 

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 سۆسیال میدیا

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245580 - 2245507 - 2245506
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top