کۆنگرەی رۆژنامەوانی

22 شباط/فبراير 2018

ڕۆژی ٢١/٢/٢٠١٨ له دیوانی وه زاره تی داد له كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕاپۆرتی كارو چالاكییه كانی وه زاره تی داد له ساڵی ٢٠١٧ خرایه روو، له و كۆنگره ڕوژنامەوانییه دا  دادوه ر (عبدالرحمن سیوه یلی) به رێوبه ری گشتی داد و( نه ریمان طالب) وته بێژی وه زاره تی داد و (بهرام صالح) به رێوبه ری په ره پێدان و (دارا رەئوف)ی یا ریده ده ری ، زانیارییەكانیان خسته روو وەڵامی رۆژنامه نوسانیشیان دایەوه. تێیدا ئاما ژه به وه درا كه وەزارەتی داد لە حەوت دەزگای سەرەكی پێكدێت بەپێی یاسای بەركاری وەزارەت ژمارە (13)ی ساڵی 2007، كە ئەوانیش بریتین لە (ب.گ. داد، ئەنجومەنی شوورا، دەزگای داواكاری گشتی، دەستەی سەرپەرشتیاری دادی، پەیمانگەی دادوەری، ب.گ. تۆماركردنی خانووبەرە، ب.گ. فەرمانگەكانی داد).

شیاوی باسه، لە ساڵی رابردوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری وەزارەتمان بۆ ساڵی 2016 خستەڕوو و بەڵێنی ئەوەمان پێتان دا كە ساڵانە ئەم كارە بكەین ،  هه ربۆیه ئه مڕۆ ش پوختەی کار و چالاکی و ئاماری وەزارەتمان بۆ ساڵی 2017 لەگەڵ چەند زانیارییەكی گرنگ كە لە ئەنجامی بەراوردكاری لەگەڵ ساڵی پێشوو، واتا ساڵی 2016، بەرجەستەبووە بۆ ئێوەی میدیاكار و هاوڵاتیانی هەرێم دەخەینەروو، كە بەم شێوەیەیە:

  1. ژمارەی فەرمانبەرانی وەزارەت: بریتییە لە (4.629) فەرمانبەر، بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی (1%) ژمارەی فەرمانبەرانمان كەمیكردووە.
  2. داهاتی وەزارەت لە ساڵی 2017 بریتیە لە (73.977.592.814) دینار، بەراورد بە ساڵی 2016 داهاتی وەزارەتمان بە رێژەی (17.68%) زیادیكردووە و، هەروەها بەراورد بە ساڵی 2015 ەش بە رێژەی (74.53%) زیادیكردووە، بۆ زانیاری بە رێژەی (89%)ی داهاتی وەزارەتمان لە رێگای بەرێوەبەریەتییەكانی تۆماركردنی خانووبەرە كۆدەكرێتەوە و ئەوەی دەمێنێتەوە داهاتی دەزگاكانی تری وەزارەتە.
  3. خەرجی وەزارەتمان لە ساڵی 2017 نزیکەی (60.893.244.000) دینارە، بەراورد بە ساڵی 2016 خەرجی وەزارەتمان بە رێژەی (3.78%) كەمیكردووە، بۆ زانیاریتان لە خەرجی وەزارەتماندا مووچەی (12) مانگی ساڵی 2017 فەرمانبەرانمان هەژماركراوە بەبێ‌ پاشكەوت.
  4. بەراوردكردنی داهات و خەرجی وەزارەتمان بە یەكتری لە ساڵی 2017 دا، داهاتی وەزارەتمان بە رێژەی (21.48%) زیاترە لە خەرجییەکانمان.

ئەنجومەنی شوورا

  • ئەنجومەنی شوورای هەرێم (434) داوای دادوەریی و (4) پرۆژەی دارشتنی تەشریعی و (30) رادەربڕینی ئەنجامداوە و بەراورد بە ساڵی پار  کارەکانیان بە رێژەی 8% زیادی کردووە.

دەستەی سەرپەرشتیاری دادی

  • سەرۆک و سەرپەرشتیارانی دادی (140) سەردانی سەرپەرشتیارانەیان بۆ فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتمان لە هەموو هەرێم ئەنجامداوە. 

پەیمانگەی دادوەری 

  • پەیمانگەی دادوەری خولی چوارەمی وەرگرتنی قوتابیان لە پەیمانگە راگەیاندووە، لەگەڵ کردنەوەی (6) خولی یاسایی.

    دەزگای داواکاری گشتی

  • دەستەی تاوانەکان: ئەم دەستەیە لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ووردبینی بۆ ئەو دۆسیانە دەکات کە سزاکانیان لە 15 ساڵ زیندان زیاترەو لەگەڵ ئەوانەی بە تاوانی تیرۆر سزادراون و ئامارەکانی دۆسیەی وردبینیكراو لە ساڵی 2017 (1401) دۆسیەیە بەراورد بە ساڵی پار دۆسیەی وردبینیکراو بە رێژەی 111%  زیادی کردووە، كە ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی تاوان.
  • دەستەی نەوجەوانان لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی تایبەتە بە وردبینیکردنی دۆسیەی نەوجەوانانی سزادراو بە سزای ئازادی بەند (سالبە للحریە) لە ساڵی 2017 (926) دۆسیە وردبینیكراوە، بەراورد بەپار بە رێژەی 60.76% دۆسیەی وردبینیکراو زیادی کردووە کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی تاوان لە لایەن نەوجەوانان.
  • (5880) سكاڵا لەلایەن ئەندامانی داواکاری گشتی لە دەستەی مافی گشتی لە پارێزگاكانی هەرێم جولێنراوە لە پێناو پەرژەوەندی گشتی.
  • ئەندامانی داواکاری گشتی لە بەردەم دادگاکانی سزایی و شارستانی لە هەرێم (27.126)دۆسیەیان وردبینی کردووە و (19.072) تێخوێندنەوەیان لە بارەیانەوە نووسیوە و (3.899) تانەیان لە بریاری دادگا داوە، هەروەها لە دادگاکانی لێکۆڵینەوە بۆ (88.791) دۆسیە تێخوێندنەوە و وردبینیان ئەنجامداوە لەگەڵ تۆمارکردنی(733) تانە لە دژی بریاری دادگا. 

                                                       بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە

  • لە ساڵی 2017 (49.171) مامەڵەی كرین و فرۆشتنی خانووبەرە و زەویوزار ئەنجامدراوە لەسەر ئاستی هەرێم ، بەراورد بە ساڵی پار بە رێژەی (3.6%) كەمیكردووە.

بەڵام گۆرانکارییەکانی کڕین و فرۆشتنی مولک لەسەر ئاستی پارێزگاکان لە ساڵی 2017 بەراورد بە ساڵی 2016 بەم  شێوەیەیە:

  • هەولێر: بە رێژەی 7.24% کەمیکردووە.
  • سلێمانی: بە رێژەی 8.80% زیادیکردووە.
  • دهۆک: بە رێژەی 11.35% کەمیکردووە.
  • هەڵبجە: بە رێژەی 32.91% زیادیکردووە.

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەكانی داد

              كارەكانی فەرمانگەكانی دادنووسی بە رێژەی (7.17%) و بەڕێوەبەرایەتییەکانی جێبەجێکردن بە ڕێژەی (18%) و چاودێری ناکامەکان بەرێژەی (34%) لەسەر ئاستی هەرێم بەراورد بە پار ساڵ زیادیكردووە، ئەمەش هۆکارێکی سەرەکی زیادبوونی داهاتی بەرێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەكانی دادە بە رێژەی%٥٠                                                    

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 سۆسیال میدیا

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245580 - 2245507 - 2245506
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top