کۆنفراسی نا بۆ بازرگانی كردن بە مرۆڤ

02 آب/أغسطس 2018

لەڕۆژی جیهانی نەهێشتنی بازرگانی كردن بە مرۆڤ و لەژێر دروشمی (کۆنفراسی نا بۆ بازرگانی كردن بە مرۆڤ) كۆنفرانسی لیژنەی هاوبەشی بریاری نێودەوڵەتی 1325 و پلانی ستراتیجی لەوەزارەتی داد بەهەماهەنگی   لەگەڵ رێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
 لەسەرەتای کۆنفڕانسەکەدا دادوەر (عبدالرحمان سیوه یلی )بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی داد لە وتەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە لە ھەرێمی کوردستان دا بەیاسای ژمارە ٦ی سالی ٢٠١٨، یاسای ژمارە ٢٨ی سالی٢٠١٢ی عیراق بەرکارکرا وه كه تایبه ته به نه هیشتنی بازرگانیكردن به مروڤه وه.

دووپاتی لەوە کردەوە کە تاوانەكانی رژێمی بەعس و رێکخراوی داعش دژی کوردستان دوو نمونەی زیندووی بازرگانی کردنن بە مرۆڤەوە،

 دوواتر دادوەری داواکاری گشتی دکتۆر(محمد رێکانی) خوێندنەوەیەکی بۆ یاسای ژمارە٢٨ ی ٢٠١٢ی عیراق و یاسای ژمارە٦ی ٢٠١٨ کرد کە پەرلەمانی کوردستان دەری کردووە ، تیایدا دیدو سەرنجی خۆی لەو بارەیەوە خستە روو پێی وا بوو کە سزاکانی ئەو یاسایە سوکن و کەمن لەوانەشە لە کاتی جێبەجێ کردندا کێشە بۆ یاساکە دروست ببێ ئەو پرسییارەشی کرد کە لە نێوان سالانی ٢٠١٢ تا ٢٠١٨ لە ھەرێمدا کە قانونی عقوبات جێبەجێ کراوە چۆن مامەلە لەگەل ئەم تاوانە داکراوە؟
پاشان ئامادە بووان کە لە دادوەران و پسپۆرانی یاسا و ئەندامانی پەرله مان و مامۆستایانی زانکۆ و رۆژنامە نووسان پێکھاتبوو گفتوگۆیەکی کراوەیان لەسەر ھەردوو یاسا کرد. جەندین تەوەریان وروژاند لەوانە ئایە پێویست بوو یاسایەکی نوێ بۆ ھەرێمی کوردستان دەربکرێ؟
یان یاسایەکەی عیراق بەرکاربکرێ؟
بۆچی تاکو ئێستا ئامار و داتا لەبارەی تاوانەکانی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە نیە؟


لەکۆتایی کۆنفرانسەکەدا دکتۆر (احمد میران) سەرۆکی رێکخراوی لێکۆلەر بۆ سەروەری یاسا خوێندنەوەیەکی بۆ بریاری ٢٣٧٩ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەولەتی ئەنجامدا و سه رنج و تێبینی خۆی لەسەر شێوازی جێبەجێ کردنی بریارەکەو کاریگەری لەسەر داھاتووی کوردستان باسکرد ئەو پرسیارانەی وروژاند کە بۆجی ئەو بریارە دووپاتی لەسەر پاراستنی سەروریەتی عیراق کردوته وه ؟
ئایه رۆلی ھەرێمی کوردستان لە جێبەجێ کردنی  ئه و بریاره دا چۆنە و چیە؟
دووپاتی لەوە کردەوە بریارەکە لە ژێر بەندی ٦دەرچووە نەک بەندی ٧ ھەربۆیە پێبەند بوونی تێدانیە، خوێندنەوەکەی دکتۆر (احمد) کۆمەلێک دید و سه رنج و گفتوگۆی وروژاند.

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 سۆسیال میدیا

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245580 - 2245507 - 2245506
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top