لە دەسپێکی هەڵمەتی شازدە رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان

30 تشرين2/نوفمبر -0001

توندو تیژی دژی ئافرەتان دیاردەیەكی كۆمەڵایەتییە كە بەرامبەر ئافرەتان دەكرێ لە سەرانسەری جیهاندا، هەڵبەت لە هەر وڵاتێك و كۆمەڵگایەك بەشێوە و شێواز و رێژەیەكی جیاواز ئەنجام دەدرێت، بێ گومان ئاستی رۆشنبیری و سەروەری یاسا و یەكسانی جێندەری ئەگەر و هۆكاری سەرەكین بۆ رێگرتن و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەر وڵات و كۆمەڵگەیەکدا. لەم رووەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كابینەی نۆیەم هەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونییەوە لە كارنامەی خۆیدا ئاماژەی بەوەكردووە كە ((دژی هەر جیاكارییەكی ڕەگەزی و بە پەراوێزخستنی ڕۆڵی ئافرەت دەوەستێتەوە و پێویستە ئافرەتان بە توانا و لێهاتووی خۆیان ڕۆڵ و پێگەی شایستەی خۆیان لە كۆمەڵگادا وەربگرن و بەشدارییەكی كارای ناو كایەی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیی لە هەرێمدا بكەن)).

بەم شێوەیە وەزارەتی داد وەكو وەزارەتێكی كارا و پەیوەست بە سەروەری یاسا و فەراهەمكردن و پاراستنی ماف و یەكسانی هاوڵاتیانی كوردستان و جێبەجێ كردنی كارنامەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەبۆنەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان و لە میانەی (هەڵمەتی نیشتیمانی 16رۆژەی جیهانی بەرەنگاروونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان 25/11 – 20/12/2019)، سیمینارێکی ئەنجامدا

سیمینارەکە لەلایەن دادوەری داواکاری گشتی / بەدرەدین كەریم، پێشکەش کرا دەربارەی (نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان و گرنگی یەکسانی جێندەری بوو) ژمارەیەکی دیار لە فەرمانبەرانی ئافرەت لە دیوانی وەزارەت ئامادەی بوون.

کە لە سەرەتادا، دادوەر/ عەبدولرەحمان سیوەیلی، بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت، ئاماژەی كرد بە رۆڵی گرنگی ئافرەت لە كۆمەڵگای كوردستان و لەناو خێزان و لە جومگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا. ئینجا دادوەر سیوەلی هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كابینەی نۆیەم شڕۆڤە كرد دەربارەی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان و فەراهەمكردنی مافی یەكسانی ئافرەتان لە كۆمەڵگا و داموودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. دواتر دادوەر سیوەیلی قۆناغەكانی پێشڤەچوونی رەوشی ماف و یەكسانی ئافرەتانی كۆمەڵگای كوردستان پاش ڕاپەڕینی 1991 تاكو ئەمڕۆ بۆ ئامادەبووانی سیمینارەكە خستەروو.

لەلای خۆیەوە دادوەر، بەدرەدین كەریم. سیمینارەكەی بۆ ئامادەبووان پێشكەش كرد، کە لە قسەکانیدا رۆژی 25ی نۆڤەمبەر و (هەڵمەتی نیشتیمانی 16رۆژەی جیهانی بەرەنگاروونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی 25/11 – 20/12/2019) بەرز نرخاند وگرنگی و رۆڵ و ئەرك وچالاكییەكانی ئافرەتان لە بوارە جیاجیاكانی كۆمەڵگای كوردستانی وەكو فاكتەرێكی چالاك و كاریگەر بۆ خزمەتی وڵات و فەراهەمكردنی یەكسانی جێندرەی و دەستەبەركردنی مافی ئافرەتان ناساند و داواشی لە ئامادەبووان كرد كە كێشە و خواست و داواكاریی و پێشنیارەكانیان بۆ كارگێڕی دیوانی وەزارەتی داد بخەنەروو. شایانی باسە ژمارەیەكی زۆری ئافرەتانی فەرمانبەر لە دیوانی وەزارەتی داد بەشداری سیمینارەكە بوون و ژمارەیەك خواست و پێشنیار لەلایەن بەشدر بووان خرانە بەردەم كارگێری دیوانی وەزارەتی دادو وتوویژی لەسەرکرا.

 

وەزارەتـــــی داد لـــەفەیسبوکگۆگل ماپس

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 سۆسیال میدیا

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245522 - 2245515 - 2245507
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top