وەزیری داد بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانوبەرەی هەرێمی کوردستانی بەسەر كردەوە

27 تشرين2/نوفمبر 2019

  هەوڵەكانی وەزارەتی داد بۆ هێنانەوەی ئەو تۆمارانەی كە بەهۆی روداوەكانی راپەرینی ساڵی (1991) لەهەرێمی كوردستان سوتابوون . تەوەری سەرەكی دیدارو كۆبوونەوەی وەزیری داد ، فرسەت ئەحمەد و ، دكتۆر لوقمان عومەر ، بەڕێوەبەری گشتی تۆماركردنی خانووبەرە لەهەرێمی كوردستانی عێراق بوو.لەوبارەوە  ئاماژە  بەوەدرا  كەهەندێك لەو بەڵگەنامانە  لەبەغداوە هێنراونەتەوە و كار بۆ گەڕانەوەی هەموو تۆمارەكانی تریش دەكرێت .

ئەوەش لەچوارچێوەی سەردانی وەزیری داد لە رۆژی چوارشەممە  27/11/2019 بۆبەرێوەبەرایەتی  گشتی تۆماركردنی خانووبەرە لەهەرێمی كوردستان , بەیاوەری دادوەر/ عەبدولڕەحمان حەمە كریم، بەڕێوەبەری گشتی داد  و نەریمان تالیب، وتە بێژی وەزیری داد هات.

لەم سەردانەدا وەزیری داد  سەرجەم  بەش و هۆبە و بەرێوەبەرایەتیەكانی بەسەركردەوە و  لەگەڵ فەرمانبەرو بەڕێوەبەرانی  گفتووگۆی كرد و سەبارەت بە پێداویستی و كوموكوڕیەكانی دائیرەكەیان پرسیاری ئاڕاستەیان كرد و بۆباشتركردنی كارەكانیان دید و بۆچوونەكانیان گۆڕییەوە . لە بەشێكی قسەكانیدا وەزیری داد داوای لە بەرێوەبەری گشتی تاپۆی هەرێم  كرد  كە لە زووترین كاتدا لیستێكی بۆ ئامادە بكات  كە هەموو پێداویستیەكانی رۆژانەی كاری هەموو فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتیەكانی تۆماركردنی خانووبەرەی تێدا بێت لەهەموو پارێزگا و شارەكانی هەرێمی كوردستان و بۆوەزارەتی بنێرن تا بۆیان دابین بكات.

هەرەوەها وەزیری داد چۆنیەتی بەڕێوەچوونی  سیستەمی سكانەرو بەئەلەكترۆنیكردنی  بەڵگەنامەكانی تاپۆی هەرێمی كوردستان  و سیستەمی بەرگری و پاراستنی تۆمار و بەڵگەنامەكانی بەسەر  كردەوە. دووپاتی لەسەر گرنگی کاری پاراستنی بەڵگەنامەکان وپرۆسەی موناقەلە کردەوە، چونكە راستەوخۆ پەیوەندی بە موڵكی هاوڵاتیانەوە هەیە.  وەزیری داد تۆماری دەعواكانی بەسەر كردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە زۆربەیان  دەعوای بەتاڵكردنەوەی تۆمار و هەڵەی حدودی زەویەكانە, لە ئەنجامی گفتوگۆی نێوان وەزیری داد و  بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی خانووبەرەی هەرێم و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەراتیەكە دەركەوت كە لە میكانیزمی گەیاندنی بەریدەكان بۆ شارەكان  كەم و كوڕی هەیە  كە ئەویش پەیوەستە بەدرەنگ گەیشتنی بەریدەكان, داوای ئەنجامدانی دیراسەیەكی كرد بۆچۆنیەتی چارەسەركردنی ئەو گرفتە.

 هەروەها ئاماژە بەوە درا كە لە ژمارەی فەرمانبەرانی تایبەتمەندی ژمێریاری و كۆمپیوتەر و شوفێر كەم و كوڕی هەیە  لەوباریەوە وەزیری داد  رایگەیاند :  كۆی سیستەمی ئیداری پێویستی بەوە هەیە  كە چاو بگێردرێتەوە بە دابەشبوونی فەرمانبەران  بەسەر بەرێوەبەرایەتی و دائیرەكاندا بە جۆرێك كەژمارەی فەرمانبەران لەهەر دائیرەیەكدا بەپێی پێداویستی فەرمانگەکە بێت، هەروەها ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەکی پێکهێناوە تا بە میلاک و هەیکەلی کارگێڕی دا بچێتەوە و ئەو کێشانە چارەسەر بکەن.

لە كۆتایی سەردانەكەیدا وەزیری داد  فرسەت ئەحمەد  رێك و پێكی و رێكخستنی كارەكانی  هۆبەو بەش و بەرێوەبەرایەتیەكانی تاپۆی گشتی  و  پاك و خاوێنی دائیرەكەی بەرز نرخاند  و لەوبارەوە دەستخۆشی لە بەرێوەبەری گشتی تۆمارکردنی خانووبەرەی هەرێمی کوردستان و فەرمانبەرانی کرد.

وەزارەتـــــی داد لـــەفەیسبوکگۆگل ماپس

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 سۆسیال میدیا

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245522 - 2245515 - 2245507
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top