خولێكی پەرەپێدانی توانستی كۆمپیوتەر لە وەزارەتی داد بەڕێوە چوو

28 تشرين2/نوفمبر 2019

 لە چوارچێوەی خولە بەردەوامەكانی وەزارەتی داد بۆ پەرەپیدانی توانستی فەرمانبەرانی، بۆ ماوەی چوار رۆژ خولێكی فێركاری بواری كۆمپیوتەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدان و راھێنان لە وەزارەتی داد سەرپەرشتی كرا كە 15 فەرمانبەر لە ھەموو دەزگا سەرەكییەكانی وەزارەت تیایدا بەشداربوون.

لەو خولەدا بەشداربووان لەبارەی چۆنێتی دروستكردنی داتابەیس بە ھۆی بەرنامەی مایكرۆسۆفت ئێكس ەوە’ زانیاریی نوێیان پێدرا؛  ئەو پرۆگرامەی كە بەكاردێت بۆ ھەڵگرتن و خەزنكردنی زانیاری، بەتایبەت لە فەرمانگەكانی وەزارەتی داد فەرمانبەران دەتوانن لە بواری رێكخستنی كاری میلاكات و ئامار كەڵكی لێوەربگرن’ ھەربۆیە زۆر گرنگە فەرمانبەرانی میلاك و ئامار شارەزای ئەو بەرنامەیە بن؛ ھەرلە خولەكەدا سەبارەت بە چۆنێتی بەكارھێنانی داتابەیسی وەزارەتی دارایی و ئابووری تایبەت بە میلاكات؛ زانیاریی باش خرایەڕوو .

رۆژی پێنجشەمە 28-11-2019 لە دوایەمین رۆژی خولەكەشدا بە ئامادەبوونی دادوەر / عەبدولڕەحمان حەمە كەریم ’ بەڕێوبەری گشتی داد، ئاڤا حازم’ بەڕێوبەری كارگێڕی و خۆیەتی ، بەھرام ساڵح ’ بەڕێوبەری پەرەپێدان و راھێنان و نەریمان تالیب’ بەرپرسی راگەیاندن و وتەبێژی وەزارەتی داد؛ بڕوانامەی تەواوكردنی خولەكە بەسەر بەشداربوواندا دابەش كرا .

وەزارەتـــــی داد لـــەفەیسبوکگۆگل ماپس

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 سۆسیال میدیا

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245522 - 2245515 - 2245507
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top