ژمارە یەکی نوێی رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بلاوکرایەوە

23 كانون1/ديسمبر 2019

 ژمارە (244) رۆژنامەی وەقایعی كوردستان، رۆژنامەی رەسمی هەرێمی کوردستان، بڵاوکرایەوە، ئەو ژمارەیە لە (17) كانوونی یەكەمی ساڵی (2019) دەرچووە ,کە لەدووتوێی (32) لاپەڕەدا بەهەردوو زمانی كوردی وعەرەبی كەوتە بەردەستی خوێنەران و یاساناسان.

ئەم ژمارایەكۆمەڵێك یاسا و بڕیار و رێنمایی لەخۆ گرتووە كە لە ناویاندا رەتكردنەوەی یاسای ژمارە(3) ی ساڵی (2019) یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەویانەی لە سنووری شارەوانیەكان زێدەڕۆییان لەسەركراوە, بڕیاری ژمارە (14,13)پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی (2019) , رێنمایی سەندیكای ژمێریاران و ووردبینان ,بەیانی ژمارە (11) ساڵی (2019) وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بەسزای بەسەرچووونی مۆڵەتی شوفێری و چەند بابەتێكی دیكە . بەو نزیکانەش ژمارەیەکی نوێتر چاپ و بڵاودەکرێتەوە . 

دەتوانن لە ماڵپەری وەزارەتی داد ەوە ناوەڕۆکی هەموو ژمارە دەرچووەکان بخوێننەوە .

وەزارەتـــــی داد لـــەفەیسبوکگۆگل ماپس

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 سۆسیال میدیا

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245522 - 2245515 - 2245507
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top