ئەرۆک و پێکهاتەی ئەنجومەنی وەزارەتی داد

پێکھاتەو ئەرکەکانی:
وەزارەتی داد ئەنجومەنێکی ھەیە کە پێی دەوترێت (ئەنجوومەنی وەزارەتی داد)، کە بەپێی ماددەی پێنجەم لە یاسای وەزارەتی داد ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٠٧ پێکھاتووە لە:
سەرۆک و ئەندامەکان:
١. وەزیری داد / سەرۆکی ئەنجومەن.
٢. بریکاری وەزیر/ ئەندامەو لە کاتی ئامادەنەبوونی وەزیری داد، سەرۆکایەتی ئەنجومەن دەکات.
٣. سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای ھەرێم.
٤. سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادی.
٥. سەرۆکی داواکاری گشتی.
٦. بەڕێوەبەری گشتی داد .
٧. بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگەی دادوەری.
٨. بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرە.
٩. بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگە دادییەکان.

ئەرکەکانی ئەنجومەن
ئەنجومەنی وەزارەتی داد لەبەر رۆشنایی یاسای وەزارەت دا، سیاسەتی گشتی وەزارەت و پلانی ساڵانە دادەنێت و ئامانجەکان دیاری دەکات. بنەمای یاسایی و کارگێڕی و دارایی و ئابووری و ھونەری دەست نیشان دەکات، کەلەگەلڕ سیاسەتی حکومەتی ھەرێمدا گونجاو بێت، ھەروەھا بودجەی وەزارەت و میلاکەکانی ئامادەو پێشکەش دەکات و ئەو راسپاردانەش دادەنێت کە بۆ ئەو بوارانە بە باش دەزانرێ، بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشنیازو چارەسەری ئەو کێشانەی دێنە بەردەم وەزارەت و پێکھاتەکانی یان بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانەی پێی دەسپێردرێت، لیژنەی ھەمیشەیی یا کاتی لە ئەندامانی ئەنجومەن پێکدەھێنێت، لێکۆڵینەوە لەو کێشانەش دەکات، کە وەزیر ئاڕاستەیان دەکات، لێکۆڵینەوە لەو پرۆژە یاسایانەش دەکات کە وەزارەت پێشنیازیان دەکات.
لە ماوەی ساڵی ٢٠١٢ دا ئەنجومەنی داد پێنج کۆبوونەوەی سازداوە، چوار کۆبوونەوەی ئاسایی و یەک کۆبوونەوەی نائاسایی، بەم شێوەیە:
١. کۆبوونەوەی یەکەم لە ١٢/٤/٢٠١٢.
٢. کۆبوونەوەی دووەم لە ١٩/٤/٢٠١٢. (نائاسایی).
٣. کۆبوونەوەی سێیەم لە ٣٠/٥/٢٠١٢.
٤. کۆبوونەوەی چوارەم لە ١/٧/٢٠١٢.
٥. کۆبوونەوەی پێنجەم لە ١٣/١١/٢٠١٢.
لە ساڵی ٢٠١٣دا ئەنجوومەنی داد یەکجار کۆبۆتەوە کە ئەویش لە رۆژی ١٠/٦/٢٠١٣ بووە.

 

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245580 - 2245507 - 2245506
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top