دانیشتنێكی راوێژكاری بۆ دادوەرانی ئافرەت لەبارەی 1325

20 كانون2/يناير 2020

وتوێژكردن لەبارەی بڕیاری 1325 و خستنەڕووی بۆچوون و پێشنیازەكانی دادوەرانی ئافرەت لە ھەرێمی كوردستان لەوبارەوە، ئامانج و تەوەری سەرەكی ئەو دانیشتنە راوێژكارییە بوو كە سەرلەبەیانی رۆژی شەمە 18-1-2020 لە ھۆڵی ھۆتێل شیراتۆن لە شاری ھەولێر، لەلایەن وەزارەتی داد؛ بەھاوكاری رێكخراوی تواناسازی ئافرەتان و رێكخراوی – EFI - بەڕێوەچوو.

 دانیشتنە راوێژكارییەكە لە وەزارەتی دادەوە، لەلایەن دادوەر/ عەبدولڕەحمان حەمە كەریم / بەڕێوەبەری گشتی دادو، دادوەری داواكاری گشتی/ بەدەرەدین كەریم و؛ لەلای رێكخراوی تواناسازی ئافرەتانەوە، خاتوو سۆزان عارف، سەرپەرشتی كرا، كە بە وتەیەكی دادوەر عەبدولڕەحمان حەمە كەریم، دەستی پێكرد و دواتر ھەریەكە لە سۆزان عارف و دادوەر بەدرەدین كەریم و دادوەرە بەڕێزەكانی دیكە لە وتوێژەكاندا بەشداریان كرد .

لەو دانیشتنە راوێژكارییەدا كە 20 دادوەر و داواكاری گشتی ئافرەت بەشداربوون، راوبۆچوونەكان سەبارەت بە بڕیاری 1325 ی ئەنجومەنی ئاسایش و یاسا بەركارەكان لە ھەرێمی كوردستان خرایە ڕوو، كە ئامانج لە وتوێژەكان، راوێژكردن بوو لەبارەی یاسا بەركارەكانی ھەرێمی كوردستان و زانینی رادەی ئەوەی تا چەند لەگەڵ ناوەڕۆكی بڕیاری 1325 و پلانی كاری نیشتیمانی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە  یەكدەگرنەوە، وێرای خستنەڕوویەكی خێرای بریارەكە باس لە پەیوەندی نێوان یاسا بەركارەكان و بڕیاری 1325 كراو، ھەڵوەستە لەسەر بنەمای      (تەشریعاتی) ناو پلانی كاری نیشتیمانی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە و بایەخ و گرنگییەكەی كرایەوە .  

دانیشتنە راوێژكارییەكە كۆمەڵێك راسپاردە و پێشنیازی دادوەرانی ئافرەتی گەڵاڵە كرد.

بڕیاری 1325ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كە بە دروشمی ئافرەت و ئاشتی و ئاسایش دەناسرێتەوە، لە 31ی تشرینی یەكەمی 2000 لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەولەتییەوە دەرچووە، تیاییدا نەتەوە یەكگرتوەكان داوا لە ھەموو ئەندامانی خۆی و دەوڵەتان و بەشداربووانی دیكە دەكات كە رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر لەو بابەتانەی كە تایبەتە بە پرۆسەی دروستكردنی بڕیار و پرۆسە ئاشتەواییەكان و یەكسسانی جێندەری لەبەرچاو بگرن لە مەشقپێدان و لە پاراستنی ئافرەتان لە كاتی ئاشتیدا، بڕیارەكە گرنگترین بەڵگەنامەیە كە لەلایەن نەتەوەیەكگرتوەكانەوە دەرچوەو تیایدا داوا لە لایەنە ناكۆكەكان دەكرێت لەكاتی ململانێ چەكدارییەكاندا، رێز لە مافەكانی ئافرەتان بگرن،و لە لەكاتی دانوسانەكانی ئاشتیداو لە كاتی پرۆسەی بونیاتنانەوەی كۆمەلگەكاندا، لەپاش تەواوبونی ململانێكان، بیرورای ئافرەتان وەربگیرێت، بریارەكە داوادەكات ئافرەتان لە توندوتیژی جەستەیی و جیاكاری بپارێزرێن؛ لێخۆش بوون ئەو تاوانبارانەش نەگرێتەوە كە تاوانێكیان لەدژی ئافرەتان ئەنجام داوە.

بڕیارەكە چوار ستوونی سەرەكی ھەیە بۆ جێەبەجێكردن، یەكەمیان : رێگەنەدا، دووەم: پاراستن، سێیەم: بەشداریپێكردن، چوارەم: ھەوڵەكانی سەرلەنوێ سازدانەوە . ئەو وڵاتانەی كە بڕیارەكە قبووڵ دەكەن و ئیمزای دەكەن، دەبێت لە رێگەی پلانی نیشتیمانییەوە ناوەڕۆكی بڕیارەكە جێبەجێ بكەن، عێراق یەكێكە لەو وڵاتانە بەھەرێمی كوردستانیشەوە كە تا ئێستا دوو پلانی نیشتیمانی داڕشتووە و وەزارەتی داد یەكێكە لە وەزارەتە سەرەكییەكانی بۆردی تیمی ھەرێمی  و نیشتیمان.  

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245522 - 2245515 - 2245507
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top