لیژنەی یاسایی له ئەنجومەنی وەزیران لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا

06 تشرين1/أكتوير 2019

لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی وەزیران بە بریاری ژمارە (25) لە 18/9/2019 بە سەرۆكایەتی بەرێز فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا/ وەزیری داد و ئەندامێتی ئەم بەرێزانەی خوارەوە پێكهاتووە، بۆ پێشكەشكردنی راوێژی دەستووری و یاسایی پێویست بە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەو رەشنووسی یاساو پێرەوانەی لە لایەن وەزارەت و دەستەو لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت ئامادە دەكرێن یان لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێن.

 

  1. د. ڤالا فەرید ئیبراهیم / وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان
  2. خالد سەلام شوانی/ وەزیری هەرێم بۆ بەرێوەبردنی دۆسێی دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ
  3. د. ئامانج رەحیم ئەحمەد/ سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران
  4. د. ئومێد سەباح عوسمان/ سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران

                              

ئەو پرۆژە یاساو پێرەوانەی تاكو ئێستا لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە كردووە و رای خۆی لەسەریان دەربریوە:

 

  • بەركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنیەكان ژمارە 78ی ساڵی 2012
  • پێشنیازی یاسای بیمەی كۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی بێ باوك لە هەرێمی كوردستان
  • پرۆژە یاسای گەشەپێدانی خێزانی لە هەرێمی كوردستان
  • هەمواری رەشنووسی یەكەمی یاسای وەبەرهێنان ژمارە (4)ی ساڵی 2006
  • هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ژمارە (5)ی ساڵی 2010
  • نظام ممارسة مهنة مراقبة وتدقيق الحسابات في اقليم كوردستان
  • یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان
  • پێشنیازی بریاری پێدانی پێشینەی خانووبەرەو هاوسەرگیری بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان
  • پێشنیازی یاسای دامەزراندنی سندوقی پشتیوانی دارایی نیشتەجێبوون
  • پێشنیازی یاسای (ماف و ئەركی نەخۆش لە هەرێمی كوردستان)
  • یاسای دیوانی چاودێریی دارایی لە هەرێمی كوردستان
  • قانون المجلس الطبي في اقليم كوردستان
  • پێشنیازی یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵیەكان لە هەرێمی كوردستان
  • پرۆژە یاسای (تضمين الموظفين) لە هەرێمی كوردستان
  • پرۆژە یاسای دامەزراوەی دەرمان و خۆراك لە هەرێمی كوردستان
  • پرۆژە یاسای دەروازە سنووريەكان
  • پێشنيازی سوككردنی باری دارايی هاوڵاتيان
  • پرۆژە یاسای دامەزراوەی دەرمان و خۆراك لە هەرێمی كوردستان
  • قانون مجلس الاعلى لمكافحة الفساد والاصلاح العام في اقليم كوردستان/ العراق
  • پێشنیازی یاسای بیمەی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان
  • یاسای چارەسەری زێدەرۆیی سەر زەوی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان
  • پرۆژە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت
  • رەشنووسی پێرەوی رێكخستنی پاسەوانی
  • رەشنووسی پێرەوی ناوخۆی صندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان
  • پێرەوی دیاریكردنی مەرجەكانی دامەزراندن لە پلەی باڵا لە هەرێمی كوردستان
  • ڕەشنووسی بەیانی هەموارکردنی ماددەی(٤٠)لە سیستەمی فەرمانگەی چاکسازی کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان
1000 characters left
هێنانی فایل

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

ژمارەی تەلەفۆن

0662245507
0662245515
0662245522

Top