فەرمانی وەزاری

08 أيلول/سبتمبر 2020

ئاماژە بە هەردوو بریاری  ئەنجومەنی وەزیران ژمارە  (1) لە 15/7/2019 و بریاری (52) لە 5/5/2020، وەبەلەبەر چاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و لە پێناو باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان و ڕاپەڕاندنی کارەکانیان لە دام و دەزگاکانی سەر بە وەزارەتمان بڕیارماندا بە:-

  1. پێویستی پابەندبوونی فەرمانبەران بە کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (8) بەیانی تاوەکو (3) پاش نیوەرۆ.
  2. پێویستە بە ئەندازەی قەبارەی ئیش و کاری هاوڵاتیان لە فەرمانگەکان، فەرمانبەر دەوام بکات و مامەڵەی هاوڵاتیان ڕاییبکرێت و بەهیچ شێوەیەک نابێت بە پاساوی نەبوونی فەرمانبەر کاری هاوڵاتیان دوابخرێت.
  3. پێویستە لە کاتی دەوامی فەرمیدا، فەرمانبەران و هاوڵاتیان پابەند بن بە گشت ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
  4. لە کاتی تووشبوونی فەرمانبەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت بە راپۆرتی پزیشکی پشتڕاستی ئەمە بکات، دوایش بە ڕاپۆرتی پزیشکی پشتڕاستی چاکبوونەوەی لە ڤایرۆسەکە بکاتەوە، واتا دەبێت ئەم دوو ڕاپۆرتە پێشکەشی فەرمانگەکەی بکات.
  5. ئەم فەرمانە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێدەکرێت.
1000 characters left
هێنانی فایل

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

ژمارەی تەلەفۆن

0662245507
0662245515
0662245522

Top