دەربارەی یاسای وەزارەت

یاسای ژمارە(13 )ی ساڵی 2007

یاسای وەزارەتی  داد لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق

 

ماددەی یەكەم:

مەبەست لەم زاراوانەی خوارەوە،  ماناكانی بەرامبەریانە بۆ مەبەستی ئەم یاسایە:

یەكەم : هەرێم : هەرێمی كوردستان ـ عێراق.

دووەم : وەزارەت : وەزارەتی دادی هەرێم.

سێیەم : وەزیر : وەزیری دادی هەرێم .

چوارەم : بریكاری وەزارەت : بریكاری وەزارەتی داد.

پێنجەم : ئەنجومەن : ئەنجومەنی وەزارەتی داد.

ئامانج و ئەركەكانی وەزارەت

ماددەی دووەم:

یەكەم : ئامانجی وەزارەت بەدیهێنانی دادپەروەرییە لە  هەرێم  و پاراستنی مافی هاووڵاتیانە لە ڕێگەی جێبەجێ كردن و ئامادەكردنی یاساكان و ڕێزگرتن لە ناوەڕۆكەكانیان بە جۆرێكی وا بەرگری لە مافی مرۆڤ بكات و لەگەڵا جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و عەهد و پەیمانە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەكان پێیەوە بگونجێ‌.

دووەم : وەزارەت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی ئەم ئەركانە دەگرێتە ئەستۆ:

1- بە یاسا كردن و سەیركردنی ناكۆكییە كارگێڕی و دادوەریەكان و دەستەبەر كردنی یەكێتی یاساكاریی و دەربڕینی بیروڕا لەبارەی كاروباری یاسایی بۆ كوردستانی عێراق و دەزگاكانی.

2- تۆماركردنی تەسەروفی خانووبەرە و حوكمەكانی دادوەریی لەبارەی مافی عەقاری و ڕیكخستن و بەهێز كردنی تەسەروفی یاسایی و چەسپاندنی ئەو مافانەی لێیەوە دروست دەبن و سیفەتی فەرمیان بخرێتە سەر.

3- چاودێری كردنی كاروباری ناكامان لە ڕووی كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و پەروەردەیی و مرۆڤایەتیەوە بە هەماهەنگی كردن لەگەڵا لایەنە پەیوەندیدارەكاندا.

4- پاراستنی دەسكەوتەكانی مافەكانی هەرێم و مافی هاووڵاتیان و ئاسانكاریی كردنی رێكاری جێبەجێ‌ كردنی حوكمەكان و بڕیارەكان.

5- ئامادەكردنی پلانی تایبەت بە وەزارەت و بەدوداچوونی جێبەجێ‌ كردنەكەی.

6- دەركردن و بڵاوكردنەوە و دابەشكردنی رۆژنامەی فەرمی (وەقائعی كوردستان) بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی بۆ دابین كردنی ئاگاداری فەرمانگە و دەزگاكانی هەرێم و هاووڵاتیان لە یاساكارییە دەرچووەكاندا.

7- ئامادەكردن و شیاندنی دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتی و كادیری یاسایی بۆ كارمەندانی وەزارەت و فەرمانگە و دەزگاكانی دیكەی هەرێم.

8- پێداچوونەوە و وردبینی كردن و پشكنینی تۆمارەكانی وەزارەت و هەموو فەرمانگەكانی، بۆ دابین كردنی دادوەریی و دەستپاكی و شیاویی لە جێبەجێ‌ كردنی كارو چاڵاكیەكانی دا.

9- بەستنی كۆبوونەوە لە گەڵ دادوەرەكان بە دادوەرەكانی دادگای تەمییز و كارمەندانی فەرمانگەكانی دیكەی دادەوە، بۆ دەستەبەركردنی بەدیهێنانی ئامانجەكانی وەزارەت.

10- هەماهەنگی كردن لە گەڵ ئەنجومەنی دادوەریی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە مەبەستی پیادەكردنی یاساكان و بەدیهێنانی دادپەروەریی و ئامانجەكانی وەزارەت.

11- بەشداریكردن لە نرخاندنی یاسا كارپێكراوەكان بۆ زانینی ڕادەی گونجانی لەگەڵ واقعی پەرەسەندوو و پەیوەندیی بە مافی گشتی و بەرژەوەندی كۆمەڵگای كوردستانییەوە.

12- لێكۆڵینەوە لە دیاردە كۆمەڵایەتیە جیاوازەكان و بەشداریكردن لە چاودێری كردنی دیاردەی تاوانكردن و ناكۆكیەكان و چۆنیەتی چارەسەركردنیان بە هاوكاریكردن لە گەڵ فەرمانگەكانی دیكەی پەیوەندیدار لە هەرێمدا.

13- هاوكاری كردن لەگەڵا لایەنە دادیەكانی دەوڵەتی فیدرالی بۆ وەرگرتنەوەی تاوانكاران وجێبەجێكردنی حوكم وبڕیارەكانی دادوەری.

 

1000 characters left
هێنانی فایل

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

ژمارەی تەلەفۆن

0662245507
0662245515
0662245522

Top